هەولێر..شەش هەزار تاپۆ بەسەر خاوەنی زەوییەکان دابەشدەكرێن - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 29 سبتمبر 2020

هەولێر..شەش هەزار تاپۆ بەسەر خاوەنی زەوییەکان دابەشدەكرێن



شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


 لە دوو ڕۆژی داهاتوودا شەش هەزار تاپۆ بەسەر دانیشتوان و خاوەنی زەوییەکانی کەرتی باغمرە شەهاب لە هەولێر دابەشدەكات.


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند:"كاروباری تاپۆكردنی شەش هەزار كارتەكەی كەرتی "باغمرە شەهاب" تەواو بووە و لە یەك دوو رۆژی داهاتوودا تاپۆكان بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكرێن سەبارەت بە پرۆسەی تاپۆكردنی كارتەكانی دیكەش، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر".


 باس لەوەشکراوە:"کە لیژنە تایبەتمەندەكەی تاپۆكردنی كارتەكانی هەولێر لە كارەكانی بەردەوامە بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا چەندین هەزار كارتی دیكەش تاپۆ بكرێن".


وەزارەتی شارەوانی هەرێم ئاشکرایکردووە:"ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ئەو شەش هەزار تاپۆیە لە فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە وەردەگرێتەوە و دواتر لەم یەك دوو رۆژەی داهاتوو، لە مەراسیمێكدا تاپۆكان بەسەر هاووڵاتییانی كەرتی باغمرە شەهاب دابەش دەكرێن".


 لەکۆتایدا ئاماژەی بەوەشکرد:"پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرایکردبوو تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان خێراتر دەکرێت و لەماوەی چوار مانگدا لە دەرچوونی بڕیاری حکومەت لە کۆی ۱۲٥ هەزار زەوی کارت ٦٥ هەزاریان لە هەولێر تاپۆ کراون".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق