عێراق..فەرماندەیەکی سەردەمی بەعس پۆستێکی باڵای پێدەدرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 29 سبتمبر 2020

عێراق..فەرماندەیەکی سەردەمی بەعس پۆستێکی باڵای پێدەدرێت


عەزیز علی_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق، فەرماندەیێکی سەردەمی ڕژێمی بەعس بۆ پاراستنی باڵوێزخانە و نێردە نێودەوڵەتییەکان دیاری دەکات.

 ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی٩ـی٢٠٢٠ عەمید یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی سەربازیی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: "سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، گۆڕنکارییەکەی ئاشکرا کردووە".

عەمید یەحیا رەسوڵ، راشیگەیاند: "مستەفا کازمی، پاراستنی ناوچەی سەوزی بەغدا و باڵوێزخانەکانی وڵاتانی بە هێزێکی تایبەت سپاردووە و ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بە فەرمانی مستەفا کازمی، لیوا روکن حامد مەهدی عەبدولعەزیز، کراوەتە فەرماندەی ئەو هێزە تایبەتە".

لەبارەی مێژووی لیوا روکن حامد مەهدی عەبدولعەزیز، یەحیا ڕەسوڵ ووتیشی: "ئەو فەرماندەیە لە ساڵی ١٩٩٢ لە سەردەمی رژێمی بەعسی رووخێندراو مامۆستای سەربازی بووە لە کۆلێژی سەربازی و فەرماندەیێکی پیشەییە و دەرچووی ئەکادیمیای ساندهێرستی سەربازیی شاهانەی بەریتانییە".

ئەو بڕیارەی مستەفا کازمی دوای سەدان هێرشی مووشەکیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ بوو سەر ناوچەی سەوز و باڵوێزخانەکان، بەتایبەت باڵوێزخانەی ئەمریکا، پێشتر لە شەوی یەکشەممە ٢٧ـی٩ـی٢٠٢٠، بەشێک لە سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کرد، کە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق و بەشێک لە ستافەکەی، بەغدایان بەجێ هێشتووە و بۆ پاراستنی گیانی خۆیان، خۆیان گەیاندووەتە هەولێر، هەروەک ئەو میدیایانە باسیان لەوەش کرد، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەهۆی هەڕەشە و هێرشی بەردەوامی میلیشیا عێراقییەکان، کار لەسەر داخستنی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا دەکات.

جێگای باسە، ڕژێمی بەعس لە ساڵی ١٩٦٨ـەوە تا ٢٠٠٣ـبە شێوەیێکی دیکتاتۆریانە حوکمڕانیی عێڕاقی کرد و سەدان تاوانی لە دژی گەلی کوردستان و گەلانی عێراقدا ئەنجام دا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق