پشکی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو ئاشکرا دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 29 سبتمبر 2020

پشکی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو ئاشکرا دەکرێت


عەزیز علی_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین 

ئەندامێکی شاندەکەی هەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا گفتوگۆکان بۆ ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بەردەوامن بەڵام پێویستیان بە رێککەوتنێکی سیاسی هەیە، ئەگەر رێککەوتن بکرێت ئەوا شاندەکە بەشەبودجەی هەرێم جێگیر دەکات و بەوەش لە ساڵی داهاتوودا کێشەی موچەی فەرمانبەران نامێنێت.

زاگرۆس فەتاح، ئەندامی شاندی كوردی لە لیژنەی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو رایگەیاند: "گفتوگۆكان بۆ ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجە بەردەوامن، بەڵام بۆ جێگیركردنی پشكی ھەرێم لەو پڕۆژە یاسایەدا، پێویستە ھەرێم و بەغدا رێككەوتنێکی سیاسی ئەنجام بدەن".

ئەندامی شاندەکە راشیگەیاند: "گفتوگۆكانمان بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوامن و لە ئێستادا بۆ جێگیركردنی بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان، چاوەڕێ دەكەین ھەرێم و بەغدا رێككەوتنێكی سیاسی بكەن و دواتر ئێمەش لە ڕووی تەكنیكییەوە كاری بۆ دەكەین و بەشەبودجەی ھەرێم لە بودجەی ساڵی داھاتوودا جێگیر دەكەین".

زاگرۆس فەتاح باسی لەوەشکرد: "ھەر كاتێك رێككەوتنی سیاسی كرا، ئێمەش ئامادەكردنی بودجەی ساڵی داھاتوو تەواو دەكەین، پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵیش، كاریگەری لەسەر ئەنجامدانی رێككەوتنی سیاسی دەبێت بۆ بودجەی ساڵی داھاتوو".

جێگای ئاماژەیە، ماوەیەک لەمەوبەر، حکومەتی عێڕاق و هەرێم رێککەوتنێکیان کرد بۆ ناردنی بڕی ٣٢٠ ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ ماوەی سێ مانگ و تا ئێستا یەکجار ناردوویەتی، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو، هێشتا گفتوگۆکان بەردەوامن و رێککەوتن لەسەر هیچ پرسێک بە شێوەیەکی تەواو نەکراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق