ئەمــیر عبدالواحید - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
لە ڕاگەیندراوێک دا وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا رایگەیاند:" یەکێک لە فڕۆکە جەنگییەکانمان لەلایەن فڕۆکەیەکی ئێف ۱٦ی تورکیا لە قەرەباخ خراوەتەخوارەوە و بەو هۆیەوە فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە.
لە ڕاگەیندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیادا هاتووە :" فڕۆکەیەکی سو ۲٥ی دروستکراوی سۆڤیەت لە ئاسمانی وڵاتەکەی لەلایەن فڕۆکەیەکی ئێف ۱٦ی تورکییەوە پێکراوە، تاوەکو ئێستاش تورکیا هیچ لێدوانێکی فەرمیی لەوبارەیەوە نەداوە.
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشتر رایگەیاندبوو:" لەسەر زەوی و بەشێوەی دیپلۆماسییش هاوکاریی ئازەربایجان دەکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق