بڕی بیست ملیار دینار بۆ پڕۆژەیەک تەرخان دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 29 سبتمبر 2020

بڕی بیست ملیار دینار بۆ پڕۆژەیەک تەرخان دەکرێت


 

وەزیر حمدامین _ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ۲۰ ملیار دینار بۆ دووبارە دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی پڕۆژەی وەستاوی ڕێگای دووسایدی کەلار - دەربەندیخان خەرج دەکرێت.


ئەمە لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە پڕۆژەی ڕێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستان. بە تایبەتیش تەواوکردنی ڕێگای دوو سایدی کەلار - دەربەندیخان.


شایەنی باسە ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی دەڤەری گەرمیان و ئاسانکارییەکی زۆریش بۆ هاتووچۆی هاونیشتیمانیانی  ئەو دەڤەرە دەکات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق