وەزیری پەروەردە: خوێندن بە ئەلیکترۆنی دەبێت نەک ئۆنڵاین - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 29 سبتمبر 2020

وەزیری پەروەردە: خوێندن بە ئەلیکترۆنی دەبێت نەک ئۆنڵاین


 

ھۆزان احمد-ناوەندی ھەواڵ-نوی ژین


وەزیری پەروەردەی ھەرێم ڕایگەیاند، ئیمە بڕیاری خوێندنی ئەلیکترۆنیمان داوە نەک ئۆنڵاین کە ئەوە دوو شتی جیاوازن،لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ پرۆسەی خوێندنی پۆلەکانی یەک و دووی بنەڕەتی دەستپێدەکاتەوە.


وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەردانێک و کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی دا لە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند،بڕیار خوێندنی ئەلیکترۆنیمان داوە نەک ئۆنڵاین، چونکە دوو شتی جیاوازن دەشڵێت" بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزارەت دراوە لە ١٠ی تشرین پرۆسەی خوێندنی پۆلەکانی یەک و دووی بنەڕەتی دەستپێدەکاتەوە، ئێستا خوێندنی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەستپێکردووە ولە قۆناغی چاودێریکردنی پرۆسەکەداین،تاکو بزانین کۆرۆنا تا چەند کاریگەری لەسەر مامۆستا و خوێندکاران دەبێت".


وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد، دەستەڵاتمان داوەتە بەڕێوەبەری پەروەردەکان تایبەت لە گوندەکان ئەگەر ژمارەی قوتابیان کەم بێت و ھێڵێ ئەنتەرنێت خراپ بێت، دەتوانن بەپێی ڕێنماییە تەندرووستیەکان لە تەواوی قۆناغەکان خوێندن دەستپێبکەنەوە.


ئەوەشی خستەڕوو،سترتیژی حکومەتی ھەرێم ئەوەیە ھانی کەرتی وەبەرھێنان بدات، بەڵام بەھیچ جۆرێک موڵکی خۆمان نادەینە کەرتی تایبەت ریگری لەوەشدەکەین کوالێتی خوێندن لە قوتابخانە حکومییەکان دابەزێت.


ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی ٢٧ی ئەیلوول زەنگی دەستپێکردنی دەوامی قوتابخانەکان لە ھەرێمی کوردستان لێدرا، تەنیا پۆلی ١٢کان دەستیان کرد بە دەوامی ئاسایی خۆیان، بڕیارە جگە لە پۆلی یەک دووی بنەڕەتی پۆلە ناکۆتاکانی دیکە بە شێوەی ئۆنڵاین دەستبکەن بە خوێندن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق