کەنداڵ ئەحمەد - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سێشەممە، لە ناحیەی ئاغجەلەر سەربەقەزای، چەمچەماڵ ژنێک بە کوژرا.
شەریف ڕەحیم، گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، تەرمی ئافرەتێکی تەمەن "٣١" گەیەنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو کە بەفیشەکی تاپڕ کوژرابوو، لە ئێستاشدا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.
ئەم لە کاتێکدایە ماوەی چەند مانگێکە ڕووداوەکانی کوشتن لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان تا دێت رێژەکەی زیادیکردوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق