ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
"جایێر بولسونارو"سەرۆکی بەڕازیل بڕی ٢٠ ملیۆن یۆرۆی ڕەت کردەوە کە وەک ھاوکاریەک بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی ئەمازۆن، گروپی "جی ٧ " پێشکەشی بەڕازیلی کردبوو.
لەم بارەیەوە لە تویتێکدا سەرۆکی بەرازیل ئەو یارمەتیدانەی وڵاتانی "جی ٧" ی وەک پێشێلکاریەک بۆ سەر سەروەری وڵاتی بەڕازیل لە قەڵەم دا.
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی ٣ ھەفتەیە دارستانەکانی ئەمازۆن دەسوتێن و تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
هەروەها دارستانەکانی ئەمازۆن، ٪٢٠ی ھەوای پاک بۆ جیھان دابین دەکات و بە سییەکانی زەوی ناسراوە، وە ٩ وڵات بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بەشێکی زۆری کەوتۆتە ناو وڵاتی بەڕازیل.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق