دیار شکری -ناوەندی ھەواڵ -نوێ ژین
وەزارەتى بەرگریى تورکیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانیان خستەخوارەوە کە ئاسمانى تورکیاى بەزاندووە.
وەزارەتی بەرگیری لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانى نەناسراو شەش جار ئاسمانى تورکیاى لە ناوچەى قەڵغانى فوڕات و رۆژئاواى شارى کلیسی وڵاتەکەى بەزاندووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، فڕۆکەکە لە دوێنێوە ئاسمانى تورکیاى بەزاندووە و لەلایەن دوو فڕۆکەی ئێف ١٦ى وڵاتەکەیەوە خراوەتەخوارەوە.
باس لەوەش دەکات، "تیمەکانی جەندرمەی سەربە پارێزگاکە پاشماوەی ئەو فڕۆکەیان لە ناوچەی نێوان بنکەی سەربازیی چلدرئۆبا - ناوەندی حەوانەوەی کاتی بەشیریە دۆزیوەتەوە."
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق