ھۆزان احمد ـ ئابووری ـ نوێ ژین
فەتحی محمەد، گوتەبێژی وەزەراتی بازرگانی و پیشەسازی حکومی ھەرێم ڕایگەیاند: لە پلانماندا ھەیە چوار ناوچەی پیشەسازی لە شارەکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دابمەزرێنین بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێێ پەسەندکردنی کارنامەکەین لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
ئاماژەی بەوەشدا بۆدامەزراندنی ھەر ناوچایەکی پیشەسازی بڕی ٤٥ ملیار دینار دابینکراوە کە کۆی گشتی دەکاتە١٨٠ ملیاری عیراقی. وە لە ھەر شارێک بڕی یەک ملیۆن مەتر دووجا زەوی لەلایەن شارەوانی بۆئەە مەبەستە ئامادەکراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە پرۆژەکە دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو ئامانج لەدروستکردنی ناوچای پیشەسازی خستنەگەڕی توانای کۆمپانیاکانە و تاوەکو بتوانن جۆرەھا کارگەی بەرھەمھێن دروست بکەن و ھەرێمی کوردستان لە بەرکارەوە بکەن بەناوچەیەکی بەرھەمھێن.
بەپێی داتاکانی وەزەراتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم تا ئێستا زیاتر لە پێنج ھەزارو٦٠٠ کارگە مۆڵەتی دامەزراندنیان وەرگرتووە، بەڵام لە ئێستادا تەنیا سێ ھەزارو ٥٠٠ کارگە کار دەکەن و بەشێکیان بەھۆی قەیرانی داریی پەکیان کەوتووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق