محەمەد کاک أحمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گۆڕینی وشەی (بەروار) بە (رێكەوت) تەنها لە پەرلەمانی كوردستاندا كاری پێدەكرێت و بۆ هیچ دامەزراوەیەكی تر گشتاندنی پێناكرێت.
دوێنێ یەک شەممە ۱۹ی ئەیلولی ۲۰۱۹ پەرلەمانی كوردستان پەیڕەوی ناوخۆی هەمواركردەوە، کە تیایدا بڕیاردرا لەبری وشەی (بەروار)، وشەی (رێكەوت) لە كاروبارەكانی پەرلەماندا بەكاربهێندرێت، لەوبارەیەوەش رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاندووە”گۆڕینی وشەی بەروار بە رێكەوت تەنها بۆ پەیڕەوی پەرلەمانی كوردستانە و سنوری پەیڕەوەكە تێناپەڕێنێت و بۆ هیچ دامەزراوەیەكی تر گشتاندنی پێ ناكرێت“.
دەقی ڕوونكردنەوەكە:
(بەروار)بێت یان (ڕێكەوت)؟
1-وشەی(ڕێكەوت) تەنها بۆ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانە و سنوری پەیڕەوەكە تێناپەڕێنێت و بۆ هیچ دامەزراوەیەكی تر گشتاندنی پێ ناكرێت.
2-لە ناو پێشنیازی هەمواری پەیڕەو وشەی(بەروار) دانرابوو كە پەسەندكراوی (ئەكادیمیای كوردی)بووە كە ئەمانیش درێژە پێدەری (كۆڕی زانیاری كورد) ن،و لەسەر ئەو بنەمایە حكومەتی هەرێمی كوردستان وشەی (بەروار ) بەكار ئەهێنێت و بەردەوامیشن.
3-هەركات (3) پەرلەمانتار یان زیاتر پێشنیازێك دەكەن دەخرێتە دەنگدان،گۆڕینی وشەی(بەروار)بۆ (ڕێكەوت)یش نزیكەی (5) پەرلەمانتار پێشنیازی كردبو،سەرۆك ناچارە بیخاتە دەنگدان،كە دەنگی هێنا ،دەبێت لە ناو هەموو پەیڕەوەكە بۆ دروستكردنی یەكگرتویی لە زاراوەكان لە هەر شوێنێك وشەی بەروار هەبو بكرێتە ڕێكەوت.
4-مەرج نییە هەمو بژاردەیەك كە دەنگ دەهێنێت باشترین بژاردە بێت بەڵام كە دەنگی زۆرینەی هێنا ئیتر وەك اقرار كردنی ئیرادەی زۆرینە دەچەسپێت .
5-ئەوەی یەك تۆزقاڵ لەكارو بەرپرسیارێتی سەرۆكی پەرلەمان بزانێت(كە سەرۆكی دانیشتنەكانی پەرلەمانیشە)باش دەزانێت كە سەرۆك بەپێی پەیڕەو دانیشتن بەڕێوە دەبات و نەدەنگدەرە و نە ئاراستەكار.
6-پێشنیازی هەمواری پەیڕەو (16)ماددە و چەندین بڕگەیە ، كە یەك وشە لە یەك بڕگەی یەك ماددەی پێشنیازەكە دەبێتە جێی باس ئەوە ئیتر دەریدەخات ئێمە چەند بە ڕواڵەتی لە بابەتەكان دەڕوانین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق