دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
سیانزەهەمین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ۳۰ی ئەیلولی ۲۰۱۹ لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر كرایەوەو بڕیارە ماوەی چوار رۆژ لە ۱۰:۰۰ی بەیانی تا ۸:۰۰ی شەو بەردەوام بێت.
لەپێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی ئەمساڵدا ۳۰۰ كۆمپانیا لە ۲۲ وڵاتی جیاواز بەشداریان كردووە.
پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دوو بەشە، یەكەمیان تایبەتە بە ئاوەدانكردنەوە و بیناسازی، دووەمیان تایبەتە بە كەرەستە و ئامێرە كشتوكاڵییەكان.
چەند وڵاتێك سپۆنسەر و پاڵپشتی پێشانگاكە دەكەن، كە بریتین لە چیك، كوەیت، قەتەر، ھاوكات چەندین كۆمپانیای گەورەی ناوخۆ بەشداری لە پێشانگاكەدا دەكەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق