دیارحسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەرنامەی كاری حكومەتدا گرنگییەكی زۆریان بە پێشخستنی ئابوری كوردستان داوە.
ئەمڕۆ ۱۳ هەمین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی، لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
مەسرور بارزانی لەگەڵ کردنەوەی پێشانگاکە لەلێدوانێکدا رایگەیاند، "ئێمە لە بەرنامەی كاری حكومەتی ھەرێم گرنگییەكی زۆرمان بە پێشخستنی ئابوری كوردستان داوە، ھیوادارم ئەم پێشانگایە ببێتە دەستپێكێكی باشتر بۆ تێكەڵبونی بازرگان و وەبەرھێنەران و خاوەنكاران لە ھەرێمی كوردستان و دەرەوە، بۆ ئەوەی ئێمە تەنھا پشت بە سەرچاوەیەكی داھات نەبەستین، بەرنامەمان ئەوەیە كە گرنگییەكی تەواو بە كەرتی ئابووری بدەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی لە تواناماندابێت بۆ وەبەرھێنەران و بازرگانان درێغی ناكەین، ھەوڵدەدەین لە پڕۆسەی بەكارخستنی كۆمپانیاكان لە ھەرێمی كوردستان ئاسانكاریان بۆ بكەین و ھاوكاریان بین".
مەسرور بارزانی هیوای خواست، "ئەم پێشانگایە ببێتە ھۆكارێك بۆ لێكنزیك كردنەوەی زیاتری ھەرێمی كوردستان لەگەڵ دونیا و ناوچەكە، كوردستان ببێت بە بنكەیەكی گرنگی بازرگانی لە ناوچەكەدا".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق