ئەمریکا هاوکاری سعوودیە دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 27 سبتمبر 2019

ئەمریکا هاوکاری سعوودیە دەکات



ئوسامە ئەحمەد ـ ناوەندی هەواڵی ـ نوێ ژین 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەیەوێت بەرگری سعوودیە بەهێرتر بکات، بۆ ئەم مەبەستەش دەیەوێت سیستەمی پاتریۆتی ڕادار لە سعودیە جێگیر بکات.

لەمبارەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە و دەڵێت"  ئەمریکا بەنیازە چوار ئامێری ڕاداری سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆت و نزیکەی ٢٠٠ کەس ڕەوانەی سعوودیە بکات بە مەبەستی بەهێزکردنی بەگری ئەو وڵاتە.

لای خۆیەوە، پنتاگۆن ڕایگەیاند" کەلو پەلی سەربازی زیاتر ئامادە کراوە وەکو ئامادەکارییەك بۆ ئەو کاتەی فەرمان دەکرێت بڵاوبکرێنەوە، وەهەروەها سیستەمی بەرگری موشەکی پاتریۆت و سیتمێکی ئاد لەنێو ئەو چەکانەدان کە ئەمەریکا ڕەوانەی سعوودیە دەکات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق