دیار شکری - ناوەندی ھەواڵ - نوێ ژین
وەزارەتی بەرگری عێراق وەڵامی باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا دایەوە و رەتیکردەوە وڵاتەکەی ببێتە گۆڕەپانی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئار تی رووسیا، تەحسین خەفاجی, گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، وەڵامی ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا دایەوە و ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی بكرێته گۆڕەپانی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و رایگەیاند" هەرگیز رێگە نادەن عێراق ببێتە گۆڕەپانی شەڕ، خاکی وڵاتەکەمان هێڵی سوورە".
پێشتر، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق کرد، ئەگەر واشنتن شەڕ لە دژی تاران بەرپا بکات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق