گەیلان جاسم ـ تەندروستی ـ نوێ ژین
دەستەڵاتدارانی تەندروستی لە ئەمریکا رایانگەیاند" ژمارەی قوربانیان و تووشبوون بە نەخۆشی سییەکان، بەهۆی کێشانی جگەرەی ئەلکترۆنی زۆر بەرزبووەتەوە.
جێگای باسە، تاوەکو ئێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ۱۲ کەس، ناوەندەکانی چاودێری نەخۆشییەکان و خۆپاراستن لێی، جگەرەی ئەلیکترۆنی بەرپرسە لە تووشبوونی نەخۆشییە زۆر و بەربڵاوەکانی بەمدواییە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
شایەنی ئاماژەپێدانە ئەوەش خراوەتەڕوو، تا ئێستا ٨۰٥ کەس دەناڵێنن بەدەست نەخۆشیی سییەکانەوە، کە هەموویان پەیوەستن بە بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە ٤٦ ویلایەت و ناوچەی ئەمریکا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق