قوتابیانی قوتابخانەیەک بڕیاری وازهێنانی بەکۆمەڵ ڕادەگەیێنن - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 27 سبتمبر 2019

قوتابیانی قوتابخانەیەک بڕیاری وازهێنانی بەکۆمەڵ ڕادەگەیێنن


دیار حسێن ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین

قوتابیانی ناڕازی قوتابخانەی ڕەنج لە ناحیەی ژاراوە ڕایانگەیاند:"
ئێمە وەک و قوتابیانی قوتابخانەی ڕەنج، ئەم بڕیارەی پەروەردەی پشدەر ڕەتدەکەینەوە کە وا بڕیاردراوە قوتابیانی بە زۆرەملێ لە قوتابخانەی ڕەنج جیابکەنەوە و بنێردرێن بۆ قوتابخانەی وڵات، لەبەر ئەوەی کە گوایە وابڕیارە نابێت قوتابیان لە شەقام بپەڕنەوە بەڵام  وەک قوتابیان ناتوانین دەستبەرداری ئەم مامۆستا دڵسۆز و قوتابخانە پێشەنگە بین و وازبێنین و بڕۆین.

لەدرێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە" ئەم بڕیارەی ئەوان هیچ یاسای نیە و مافی قوتابی دەخۆن و ئێمەی  قوتابیان لەم بڕیارە ڕازینین و نامانەوێت بچین بۆ قوتابخانەی وڵات، بۆیە ئێمە بڕیارماندا دوانیوڕۆی ڕۆژی شەمە ٢٨ـی ئەیلولی ٢٠١٩، لەژێر دروشمی یان ڕەنج یان وازهێنان،
لە کاتی دەوامدا بۆ ڕەت کردنەوەی بڕیاری دەرکردن لە قوتابخانەکەی خۆمان  بێینە بەردەم قوتابخانەکەمان و خۆپیشاندان و ناڕەزای دەرببڕین و پەیامێک بگەیەنین بەسەرجەم هەوڵدەران و دەرکەرانی ئەم بڕیارە.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو ئێمە  دڵنیایە دەدەین بە هەمولایەک و هەموو بەرپرسێک لەم بڕیارە  تاوەک و ئەم بڕیارە هەڵنەوەشێتەوە ئێمە وەک قوتابیانی  هەموو ڕۆژێک خۆپیشاندان دەکەین، داوا لە مامۆستا محمد کوێستانی، بەڕێوبەری  پەروەردەی پشدەر، مامۆستایان و خێزانی خوێندکاران دەکەین هاوکارمان ین تا نەگەینە ڕادەی واز هێنان و داوا دەکەین ئەم بڕیارە هەڵبوەشێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق