سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 29 أكتوبر 2019

سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە


زێدان خەسرۆ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

پۆلیسی سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەکی لەدایکبووی ۱۹٥٤ دۆزیەوە و براکەشی دەلێت نەخۆشی دەروونی هەبووە".

پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە"بەیانی ئەمڕۆ  ، پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لەبونی تەرمێك لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو تەرمی هاوڵاتییەكە بەناوی ( ك ، ق ، م  لە دایكبووی 1954 دانیشتوی شاری سلێمانی ) بۆ پزیشكی دادوەری گواسترایەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە"بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس ناوبراو بەهۆی شێلانی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستداوەو لە ئێستادا پۆلیسی سلێمانی سەرقاڵی لێكۆڵینەوەو گەڕانە بەدوای تۆمەتباردا.

هاوکات بەگوێرەی وتەی براكەشی کە بەپۆلیسی ڕاگەیاندووە، كۆچكردو نەخۆشی دەرونی هەبووەو نزیكەی نۆ مانگە لەماڵ چۆتە دەرەوەو لەسەر شەقامەكان ژیانی گوزەراندووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق