لە ڕۆژی هەینیەوە زیاتر لە سێ ھەزار کەس بوونە قوربانی خۆپیشاندانەکان - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 28 أكتوبر 2019

لە ڕۆژی هەینیەوە زیاتر لە سێ ھەزار کەس بوونە قوربانی خۆپیشاندانەکان


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین 

لە رۆژی ھەینی وە ۷٤ خۆپیشاندەری عێراقی كوژراون و سێ ھەزار و ٦٥٤ دیكەش بریندار بوون.

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق بڵاوی كردەوە، ''خۆپیشاندانەكانی عێراق بەردەوامن و ژمارەی قوربانییانیش بەرز بووەتەوە''.

ئاماژەین بۆ ئەوش کرد: "لە رۆژی ھەینییەوە، ۷٤ خۆپیشاندەر كوژراون و ۳ ھەزار و ٦٥٤ دیكەش بریندار بوون".

ئەوەشیان خستۆتەڕوو: "لە ۱٥۸ دەستگیركراو، ۱۲۳ یان ئازاد كراون و تا ئێستاش ۳٥ خۆپیشاندەر راگیراون". 

ئەوەشیان ئاشکراکرد، ژمارەیەك رۆژنامەنووس لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كراون.

كۆمسیۆنەكە وتیشی: "خۆپیشاندەران ویستیوویانە لە دوایین دەروازەی ناوچەی سەوزەوە تێپەڕ ببن، بەڵام گازی فرمێسكڕێژیان بەرامبەر بەكارھێندراوە، بۆیە ژمارەی برینداران بەرزبووەتەوە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق