به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر زه‌یتوندا گرت ته‌ندروستی پشكنینی بۆ كردووه و ده‌ڵێت شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
له ئه‌نجامی سه‌ردانی رۆژانه‌ی لیژنه‌ی سێی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ و ئه‌وشوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی به‌گومانی خراپبوون و نه‌شیاوی ده‌ست به‌سه‌ر ۲۱۰ سه‌تڵ زه‌یتوندا ده‌گرن.
شایەنی باسە، ناوی زه‌یتونه‌کە " دریا "ـیە یه‌و بڕه‌كه‌ی یه‌ك تۆن و ٦٨۰ كیلۆگرامه و له وڵاتی توركیاوه هاورده كراوه، نمونه‌ی زه‌یتونه‌كه ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین، وه‌ڵامه‌كه‌ی به نه‌شیاو بۆخواردن و به‌كارهێنان دراوه‌ته‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق