دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی فه‌ڕه‌نسا، پرۆژه بڕیارێكی په‌سه‌ندكرد كه تیایدا ئیدانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی توركیا كراوه.
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی فه‌ڕه‌نسا، پرۆژه بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد كه تیایدا ئیدانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا ده‌کات له باکور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، پشتیوانی فه‌ره‌نساش بۆ هێزه‌کانی سوریایی دیموکرات دوپاتده‌که‌نه‌وه.
پرۆژه بڕیاره‌كه كه ئیدانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا ده‌كات به ١٢١ ده‌نگی به‌ڵێ له ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی فه‌ڕه‌نسا په‌سه‌ند كرا و هیچ كام له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه دژبە پرۆژه بڕیاره‌كه ده‌نگیان نه‌دا.
له پرۆژه بڕیاره‌كه‌دا داواكراوه ده‌ستبه‌جێ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی باكووری سووریا كۆتایی پێ بهێنرێت.
هاوكات له پرۆژه بڕیاره‌كه‌دا پشتیوانی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌سه‌ده دووپاتكراوه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه‌یشكراوه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا مه‌ترسی له‌سه‌ر دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش دروستكردووه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق