نور ئەحمەد - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
وابریارە لە یەکشەمەی داهاتوو ۳‌ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹، پێدانیی شریت و لۆگۆ‌و ئاڕم و كارتی زانیاری به‌ئۆتۆمبێلی تاكسی ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وە، هەر لەمبارەیەوە به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بۆ شوفێرانی شاری سلێمانی خستەروو.
سدیق محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانی بەمیدیاکانی ڕاگه‌یاند: "به‌پێی ئەو بڕیاری له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشته‌وه له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌۳ی تشرینی دووەم، بڕیاری پێدانی شریت و لۆگۆ‌و ئاڕم و كارتی زانیاری به‌ئۆتۆمبێلی تاكسی ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وتیشی "له‌به‌رامبه‌ر پێدانی لۆگۆ‌و شریت و كارتی زانیاری و ئاڕمی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا بڕی ( ۱۸ هه‌زار و ۷٥۰دینار) وه‌رده‌گیرێت.
هەروەها داوای له‌شۆفێرانی شاری سلێمانی کرد "له‌ڕۆژی ۳‌ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹، سه‌ردانمان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ڕێكاره پێویسته‌كان جێبه‌جێبكه‌ن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق