بە بڕیاری سەندیکا ئەو پزیشكانەی دوو نەخۆش بەیەکەوە دەبینن، سزادەدرێن - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 30 نوفمبر 2019

بە بڕیاری سەندیکا ئەو پزیشكانەی دوو نەخۆش بەیەکەوە دەبینن، سزادەدرێن


دیار شکری -ناوەندی ھەواڵ نوێ ژین

سەندیکای پزیشكانی کوردستان رایدەگەیێنێت نۆڕینگەی ئەو پزیشكانە دادەخەن کە زیاتر لە نەخۆشێك بەیەکەوە دەبەنە ژوورەوە. 

د. عیماد موحسین ،جێگری سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشكانی کوردستان رایگەیاند بەمەبەستی پاراستنی کاری پزیشكی و تایبەتمەندی نەخۆش، لە نۆڕینگە تایبەتەکان قەدەخەی بردنە ژوورەوەی زیاتر لە نەخۆشێك لە یەک کات دەکەن، هۆشداریدەدەن هەر پزیشكێك زیاتر لە نەخۆشێك بەیەکەوە بباتە ژوورەوە، نۆڕینگەکەی دادەخەن. 

جێگری سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشكانی کوردستان روونیدەکاتەوە لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەت لە ئەندامانی بەشی پشكنینی و بەدواداچوونی سەندیکا و لیژنەی پۆلیسی شارەوانی سەر بە قەزای ناوەندی هەولێر بەدواداچوون دەکەن بۆ داخستنی نۆڕینگەی ئەو پزیشكانەی سەرپێچی دەکەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق