دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
ئەم شەو تەرمی گەنجێکی دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین لە لایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند :" کاتژمێر ۹:۲٥ خولەکی ئەمشەو تەرمی گەنجێک بەناوی ( س . ح . ئـ ) لەدایک بووی ساڵی ۱۹۹۷ پیشە کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین لە لایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لەلایەن کەسێکەوە بەهۆکارێکی نادیار لە گۆڕستانی ڕاپەڕین بەچەقۆ هێرشی کراوەتەسەر و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوبەرایەتیەکەش ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ؛ "لە شوێنی ڕووداوەکەش تۆمەتبارەکە لە لایەن پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیر کراو بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٤۰٦ بەندکراوە، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە،
هەروەها وتیشیان دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق