مریوان حکیم - ناوەندی هەواڵ - نۆێ ژین
چاودێری سیاسی گۆران دەلۆ لەبارەی دۆخی ئێراقەوە دەڵێ:" ھەڵکەوتەی ژینگەی سیاسی عێراق و پێکھاتەی بونیادنانی ھێندە ئاڵۆزە بەشێکی کەم لەسەنتەرەکانی توێژینەوە شیکاری سیاسی لە وڵاتان،کەمترین قسە لەبارەیەوە دەکەن.
ناوبراو دەشڵێت:" گۆڕانکارییە خێراکان بەھێزبوونی ھەژموونی دەرەکی لەسەر بەڕێوەبەری و سیادەی عێراق ھێندە زۆرە ،ڕاکێشانی گوریسی دەرخستەی ئەنجام بۆ ھیچ لایەک ڕوون نابێت.
گۆران دەلۆ دووپاتی دەکاتەوە:" ئاین،نەوت،مەزھەب،نەتەوە، چوار بنەمایی گرینگن لە داڕشتنی چۆنیەتی سیاسەت کردن لەعێراق،بۆیە کەسەکان بەھاتن و چونیان ھیچ لەبابەتەکە ناگۆڕێت بارتەقایی ئەوچوار بناغە سەرەکییە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق