سلێمانی، نزیکەی ٢هەزار سەتڵ ماست لەناوبران - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 27 نوفمبر 2019

سلێمانی، نزیکەی ٢هەزار سەتڵ ماست لەناوبران



محەمەد کاک أحمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لەناوبردنی نزیكەی هەزار و ٢٠٠ سەتڵ ماست و ٢٠٠ پارچە شیر لە ناوبرا.

لە ڕاگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست نوێ ژین کەوتووە تیایدا بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندووە” ئەمڕۆ لیژنەی لەناوبردن هەستان بە لەناوبردنی نزیكەی هەزار و ٢٠٠سەتڵ ماست، كە ماستی (٦) ژمارە (۹۰۰)كیلۆ (۱٥۰) پارچە ماستی (۲) كیلۆ بوون ئەو دوو جۆر ماستە دووجار لە پشكنین دەرنەچووبون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمان لەناوبران“.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ڕونیشکراوەتەوە” لە سەنتەری چاودێری تەندروستی ڕاپەڕین دەستگیراوە بەسەر (۲۰۰) پارچە شیر بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سەرجەمیان لە لەناوبران“.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی دڵنیایشی داوەتە هاوڵاتیان بۆ پاراستنی تەندروستیان پێش خستنە بازاڕ سەرجەم خواردن و خواردنەوەیەک لەلایەن تاقیگەی خۆراك لە بەڕێوەبەرایەتیمان پشكنینی پێویستیان دەكرێت.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق