لە ڕووداوێکی هاتوچۆ ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 27 نوفمبر 2019

لە ڕووداوێکی هاتوچۆ ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە


ئاکار کاروان - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۷ـی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹، لەسەر ڕێگای کەلار ـ دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا و ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب لاریدۆ بەیەکیاندادا و لە ئەنجامدا ٤ کەس بریندار بوون.

هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بە ئاڕاستەی دەربەندیخان ڕۆشتون،لەسەر پردی قەڵاتەپزان پێکیانداداوە،بەهۆی ڕوداوەکەوە ٤ کەس برینداربوون و بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمد کراون.

ئۆتۆمبێلی جۆری جێب لاریدۆ ۲ کەسی تێدا برینداربوو، ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا دەکەوێتە نێو چەمەکەوە و ئاگر دەگرێت ۲ کەس تێیدا برینداربوون.‌‌





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق