دیار حسن - ناوەند هەواڵ - نوێ ژین
سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەوان نایانەوێت ویستیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنن، بەڵكو له‌پێناو خزتمه‌تكردنی خه‌ڵك لێره‌ن،
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان په‌یامێكی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، "به‌رونی رامگه‌یاندوه كە ئێمه نامانەوێت ویستمان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنین و بەڵكو ئێمه له‌پێناو خزتمه‌تكردنی خه‌ڵك لێره‌ین، بۆیە ده‌مانه‌وێت كوردستانێكی به‌هێز بنیاتبنێین،
وتوشیەتی ، "دەمانەوێت سه‌رچاوه‌ی ئابوریمان فراوانتر بكه‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسایی بكه‌ینه‌وه، بێگومان ده‌بێ چاكسازیی زیاتر بكه‌ین بۆ ئەم مەبەستەش پڕۆسه‌ی چاكسازییمان ده‌ستپێكردوه".
سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان باس لەوەش دەکات، "ده‌بێت خه‌ڵك متمانه و بڕوای به حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌بێت، چونكە پێویسته خه‌ڵك هه‌ست بكات نوێنه‌ره‌كانیان له حكومه‌ت رێزیانده‌گرن و ده‌بێ خه‌ڵك هه‌ست بكات ئه‌و حكومه‌ته‌ی هه‌یه ده‌یانپارێزێت و خزمه‌تیان ده‌كات".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق