محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نیازی دەست لەکارکێشانەوەی هەیە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 28 نوفمبر 2019

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نیازی دەست لەکارکێشانەوەی هەیە


وەزیر یۆلجو_ ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

بڕیار وایە په‌رله‌مانی عێراق رۆژی یەکشەممە ۱ کانوونی یەکەمی ۲۰۱۹ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی خۆپیشاندانەکان ئەنجام بدات .

لە راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە کراوە، لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی رۆژی یەکشەممە ئامادەبن، کە تایبەتە بە خۆپیشاندانەکان و رووداوەکانی ناسرییە و نەجەف.

هەر بەگوێرەی هەواڵی چەند دەزگایەکی میدیایی عێراقیش، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان عێراق، نیازی دەست لەکارکێشانەوەی هەیە لە پۆستەکەیدا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق