دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
بەهۆی ئاڵۆزیەكانی دوێنێ پێنج شەممە ۲۸ـی تشرینی دوومی ۲۰۱۹ـی پارێزگای زیقارو كوژران و برینداربونی دەیان خۆپیشاندەر، دەست لە کارکێشانەوەی پارێزگاری زیقار ڕاگەیندرا.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقیەکان، دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگاری زیقار، پەیوەندی بەو ئاڵۆزییانەوە هەیە كە لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێ پێنج شەممەی پارێزگاكە كەوتۆتەوە و بەو هۆیەوە دەیان خۆپیشاندەر كوژران و برینداربون.
هەر دوێنێ عادل ئەلدخیلی، پارێزگاری زیقار له‌دیدارێكی كه‌ناڵی دیجله ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ۹٥ ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربونیدا وه‌ك پارێزگاری زیقار بێ به‌ریه له‌و كێشانه‌ی كه دروستبون، خۆپیشانده‌ران و ئاڵۆزبونی دۆخی شاره‌كه‌ش، په‌یوه‌سته به‌كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانه‌وه".
ئەلدخیلی هۆشیداری له‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌یدا و ڕایده‌گه‌یاند، ئه‌گه‌ر لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌ماوه‌ی ۲٤ كاتژمێری داهاتودا له‌ڕوداوه‌كانی پارێزگاكه پێكنه‌هێندرێت پۆسته‌كه‌ی جێده‌هێڵێت و ده‌چێته ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه.
هاوكات عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق شەوی رابردو فه‌رمانیكرد، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕاوێژكاری سه‌ربازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكبهێندرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كانی دوێنێی هەردو پارێزگای زیقارو نه‌جه‌ف، به‌تایبه‌ت ئەو توندوتیژیانه‌ی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كارهێندراوه كه بۆته هۆكاری كوژران و برینداربونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خۆپیشانده‌ران.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق