بە ڤیدیۆ ناوەندێکی خوێندن دەبێت شوێنی ڕەقس و سەمای خوێندکاران - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 29 نوفمبر 2019

بە ڤیدیۆ ناوەندێکی خوێندن دەبێت شوێنی ڕەقس و سەمای خوێندکاران


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین 

 بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە  تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە کە لە گرتەڤیدۆکە دادەردەکەوێت کۆمەڵێک خوێندکار لەناوەندێکی خوێندن دەستیان کردوە بە ڕەقس و سەما بە گوتنەوەی گۆرانی  " ئەیلا " کە هی گۆرانی بێژ نەڤید زەردیە و هاوڵاتیان بەجیاواز ڕەخنە لە مامۆستا و خوێندنگا و خوێندکارەکان دە گرن ،


هاوڵاتییەک بە ناوی کۆسرەت حسن لە پۆستکی فەیسبوک دا دەڵێت : "  لە کاتێکدا خێزان بە ئەرکی خۆی ھەلنەستا لە پەروەردە کردنی مندال ،ئازادی لە حەدیی خۆیی زیاتر پێدرا بە ھۆیی نەبوونی شارەزایی دایک و باوک لە چۆنیەتی پەروەردە کردن ،ئاراستەنەکردنی خوێندکار لە  خوێندنگاکان بۆ خوێندن ھەنگاو نە نانی بۆ گەیشتن بە لوتکەی سەرکەووتن،ئە مەئاکامی دەبێت کە کاریگەر دەبن بەم شتانەی کە زۆر لە کۆمەلگا گەورە کراون و دووبارە دە بنەوە ،ھەر کەسێکی وەکو ئەم کەسەیان  یان بەسە بۆ ئەوەی ئاراستەیان بکات و سنوورەکانی کۆمەلگایان پێ ببە زێنێت بێ ئەوەی ھەستی پێبکەن
کورد:شتە خراپەکان وەردەگرییت کە کۆمەلگای رۆژئاویی بەدەستیەوە دە نالێنن بە ھۆکاریی پێشکەوتنی 
دەزانێت بۆ گەیشتن بە ئەوان، 

بەشێکی تری هاوڵاتیان دەڵێن :"  ئەمە کارێکی نەشیاوە و دورە  لە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن و ئەبێت چۆن مامۆستاکانیان ڕێگا بەم کارە بدەن داواش دەکەن بەزووترین کات وەزیری پەروەردە بە دواداچوون بکات و ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر لە بەرامبەر مامۆستاکان  وە داوا دەکەن بەزووترین کات ناوی ئەو ناوەندی خوێندنە ئاشکرا بکرێت و بزانرێت لەکوێ ڕوویداوە .


وە لەبەرامبەر دا بەشێکی تری هاوڵاتیان پێیان وایە ئەمە زۆر ئاسایە لە ناوەندێکی خوێند ڕووبدات و ئەم کارە بە پەروەردەی ئازاد ناو دەبن و دەڵێن لێیان گەڕێن با گەنجی خۆیان بژین .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق