ئاکار کاروان - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
ئەمڕۆ سێ شەممە ۳۱ کانوونی یەکەمی ۲۰۱۹ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر،لە تویتێکدا وتی:"ئێستا ئێران وا خەریکی ڕێکخستنی هێرشێکە بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق،داوای لە عێراق کرد باڵوێزخانەی وڵاتەکەی بپارێزێت".
هاوکات ئەمڕۆ لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا،لە هێرشەکەدا خاڵێکی پشکنینی باڵوێزخانەی ئەمریکا سووتێنرا.
شایەنی باسە سەرۆکی ئەمریکا وتیشی:"دەبێت ئێران بەرپرسیاریەتی تەواو هەڵبرگرێت،ئێمە چاوەڕێ دەکەین عێراق بۆ پارێزگاریکردن لە باڵوێزخانەکەمان هێز بەکاربهێنێت و ئەو داوایەشمان پێ گەیاندوون".
هەروەها ترەمپ باسی لەوەش کرد:"ئێران کارمەندێکی ئەمریکی کوشت و ژمارەیەكی زۆریشی بریندار کرد،ئێمە بەهێزەوە وەڵاممان دانەوە و هەمیشەیش بەو شێوەیە وەڵام دەدەینەوە".

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق