مەریوان حەکیم - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
له‌په‌یمانگایه‌كی بەریتانی لەپارێزگای به‌سرە بۆمبێكی چێندراو دەته‌قێتە و زیانی ماددی بەپەیمانگاکە دەگەیەنێت، ئەمە لەکاتێکدا ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێیە و پشووی فەرمەیە لەپەیمانگاکەدا دەوامی فێرخوازان نەبووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە۲۰۲۰/۱/۱،له‌ڕێگه‌ی بۆمبێكی چێندراوه‌وه لەپه‌یمانگای به‌ریتانی (كامبرێج) له به‌سرە کراوەتە ئامانج، كه تایبه‌ته به‌خوێندنی زمانی ئینگلیزی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە جگە لەزیانی ماددی کەبەر پەیمانگاکە کەوتووە.
ته‌قینه‌وه‌ی ناو په‌یمانگاکە له‌كاتێكدایه، دوێنێ خۆپیشاندەران لەلایەنگرانی حەشدی شەعبی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد و به‌شێكی باڵیۆزخانه‌كه‌یان سوتاند و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و جیهانی لێكه‌وته‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق