سەرباز احمد ـ هونەری ـ نوێ ژین
خانمه گۆرانیبێژی كورد "لۆكه‌زاهیر"ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی هۆكاری بێده‌نگ بوونی له كاری هونه‌ری بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای ده‌كات، كه خه‌ریكی كاری نوێی هونه‌رییه.
لۆكه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی نوێی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، نووسیویه‌تی: "سوپاس و پێزانینم بۆ هه‌واڵ پرسیتان، زۆریش له نامه‌كانتان گله‌ییه، كه بۆچی بێده‌نگ و ڕه‌نگم، لێره‌وه به‌ڵێن بێت كه كاری زۆر جوانم ئاماده‌یه بۆ ئێوه"ده‌شڵێت كاری باش، كاتی باشیشی ده‌وێت، هیوادارم ساڵی تازه ببێته ساڵی به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو لایه‌ك.
شاناز زاھیر، ناوی ڕاستەقینەی لۆکەیە، ١٩٨٨/٥/٥ لە سلێمانی لەدایک بووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانییە، لە ساڵی ٢٠١٨ـدا ھیچ ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی بڵاو نەکردووەتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق