کعب سورچی ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
دوێنی پێنچ شەممـە ۲ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۰
ئۆلیڤییە دیکۆتینێ کونسوڵی فەرەنسا لە کوردستان سەردانی بنەماڵەی شێخ ئەحمەد سورچی کرد لە گوندی گەویلان سەر بەقەزای ئاکرێ
ئاماژەی بەوەکرد "سەردانەکەی بۆ ماڵی زەریفستان شێخ ئەحمەد سورچی، سەرۆکی عەشیرەتی سورچی بۆ مەبەستی هەواڵ پرسین و بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان"
هەروەها وتیشی "ئەو گوندە دیمەنێکی زۆر جوانی هەیە و مرۆڤەکانی ئەو شوێنە پیاوی زۆر باشن"
زەریفستان شێخ ئەحمەد سورچی دوای کۆچی دوایی باوکی لەگەڵ دایک و خوشکەکانی، عەشیرەتی سورچی بەڕێوە دەبەن.
" خانەقای گەویلان شوێنی تەریقەتی نەقشەبەندی ئەو عەشیرەتەیە کە بەردوەوام خەڵک سەردانی ئەو شوێنە دەکەن لە کەسانی بەرپرسی حزبی و حکومی و پیاوانی تەریقەتی نەقشبەندی و لە شوێنە جیاوازەکان سەردانی ئەو خانەقایه دەکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق