ماڵی ئەو هاوڵاتیەی توشی کۆرۆنا بووبوو دەرمانڕێژ کرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 29 فبراير 2020

ماڵی ئەو هاوڵاتیەی توشی کۆرۆنا بووبوو دەرمانڕێژ کرا


مەریوان حەکیم - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

 سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ۲۹-۲-۲۰۲۰تیمەکانی بەرگری شارستانی کەرکوکـ بەهاوکاری بەڕێوبەرایەتی تەندرووستی کەرکوک دەستیان کرد بەپاککردنەوە ودەرمانڕێژکردنی ماڵی هاوڵاتی (ع،ب،خ) تەمەن ٥۱ ساڵ دانشتووی ناحیەی (تازە)ـی باشوری کەرکوک .

هاوڵاتێ تەمەن ٥۱ساڵەکەی ناحیەی تازەی سەربەپارێزگای کەرکوک  دوای گەڕانەوەی لەوڵاتی ئێران لەئەنجامی پشکنینی پزیشکی دەرکەوت کە توشبووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرونایە

بۆئەم مەبەستەش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراو لەژێر چاودێری پزیشکیدا هێڵدارەوەتەوە؛ ناوبراو پێنجەمین حاڵەتی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو کە لەشاری کەرکوکـ تۆمارکرا.





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق