بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بەردەوامە و هەریەکە لە "لاری بەیکۆ"، سەرۆکی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی و "ئەدێڵ بەیکۆ"ـی هاوژینی تووشبوونیان بە کۆرۆنا پشت ڕاستکردووەتەوە.
"لاری بەیکۆ" لە نامەیەکدا کە ئاراستەی زانکۆی هارڤاردی کردووە، ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە خۆی و هاوژینەکەی تووشی کۆرۆنا بوون، ئەوەشی نووسیوە کە ماوەی ١٠رۆژە خۆی و هاوژینهكهی لە ماڵ نەچوونەتە دەرەوە و نازانن چۆن تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
"بەیکۆ"لە نامەکەیدا باسی لەوە کردووە، رۆژی٢٢ـی ئادار تووشی تا و کۆکە بوون و دواتر هەستیان بە لەرزین و ئازاری ماسوولکەکانی لەشیان کردووە، هەربۆیە پشکنینی کۆرۆنایان کردووە و ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزهتیف بووە.
سەرۆکی زانکۆی هارڤارد لە ١٠ـی ئادار داوای لە خوێندکارانی زانکۆکە کردبوو کە لەپێناو تەندروستیی گشتیدا بەشە ناوخۆییەکان چۆڵبکەن و تاوەکو ئاگادارکردنەوەیان نەگەڕێنەوە کەمپی زانکۆکە.
"لاری بەیکۆ"و هاوژینهكهی هەژدەهەمین کەسن لە زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن.
لە ئەمریکا تاوەکو ئێستا ٦١هەزار و ٨١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش٨٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و٣٨٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق