کعب سورچـی ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی ده‌زگای ئاسایش و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن ئەم بریارەمان داوە:
۱ـ ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا له ئه‌ركدان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی له پشوودان هیچ ئاڵوگۆڕی به هێزه‌كانیان ناكرێت، كه پێكهاتوون له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، به‌رگری و فریاكه‌وتن، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، ئاسایش، پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا، له ئه‌ركدا ده‌مێننه‌وه تا به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
۲ـ دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م بارودۆخه ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه هێزه‌كانی ئاماژه‌پێكراوی سه‌ره‌وه له ئه‌ركدا بوون به مۆڵه‌ت بۆیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه.
۳ـ ئه‌م به‌یانه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق