مەولود ابراهیم - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
لەسەر بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی ناوخۆ ٢٥ ئۆتۆمبێلی نوێی جۆری تۆتۆتا فۆرچنەر دەداتە پۆلیسی هەولێر و ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆتۆمبێلەکانیان رادەستکراوە.
ئۆتۆمبێلەکان سفر کیلۆمەترن و دیاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە بۆ پۆلیسی هەولێر.
ئۆتۆمبێلەکان دەدرێنە پۆلیسی فریاکەوتن لە داهاتوودا ئۆتۆمبێلی دیکەش بۆ پۆلیسی هەولێر دابین دەکرێت چونکە نزیکەی هەشت ساڵە پۆلیس ئۆتۆمبێلی پێنەدراوە.
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، سەرجەم هێزەکانی سەر بەو وەزارەتە لە رۆژی ٢٣/٣/٢٠٢٠ـەوە لە ئامادەباشیدان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەش پۆلیس پێویستی بە ئۆتۆمبێلی زیاترە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق