بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
بەکارھێنانی پاککەرەوەکان کاریگەری ئەرێنی دەکاتە سەر کەسەکە و زیان بۆ پێست و سیستەمی ھەناسەدان دروست دەکات.
پسپورانی تەندروستی لەسەر زیانەکانی پاککەرەوەکان و تەعقیم بەم شێوەیە باس دەکەن:
یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی كلۆر واته (فاس) كێشه بۆ پێست دروست ده‌كات و ده‌گۆڕێت بۆ ترشی هایدرۆكلۆریك یان هایپۆكلۆرۆز. له‌وه‌ش خراپتر گازی كلۆری لێ دروست ده‌بێت و شوێنی كاركردنه‌كه‌ی بریتیيه له شانه ته‌ڕه‌كانی ناوپۆشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و ده‌بێته هۆی ئازاری قوڕگ و كۆخه و هه‌ناسه ته‌نگبوون.
دوای كلۆر رشاندنی له شوێنی داخراو مه‌ترسییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی له شوێنه داخراوه‌كاندا ژه‌هراوی بوون، بۆیه نابێت له شوێنی داخراو به‌كاربهێنرێت و نابێت له‌گه‌ڵ پاكه‌ره‌وه‌كانی تر تێكه‌ڵ بكرێت بۆ پاكردنه‌وه به‌تایبه‌تی جۆره ترشه‌كان.
دووه‌م: دوای ته‌عقیمكردنی ده‌سته‌كان به ئه‌لكهوول نابێت له ئاگر نزیك ببینه‌وه چونكه گڕگرتنی ئه‌لكهوول زۆر خێرایه.
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پاککەرەوەکان خواستێکی زۆری لەسەرە، چۆنکە رێگە چارەیەکی باشە بۆ دوور بوون و خوپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق