بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
سه‌گه‌که‌ی پوتین، سێ جار پۆتینی له هه‌وڵی کوشتن رزگار کردووه و پۆتین چای و قاوه و هیچ خواردنێک ناخوات و ناخواته‌وه تا ئه‌و سه‌گه بۆنیان نه‌کات.
رۆژنامه‌ی ئه‌زڤیستیای رووسی، ئاشکرای کردووه که "لاپرادۆر" سه‌گه‌که‌ی فلادیمێر پوتینی سه‌رۆکی رووسیا، به‌رده‌وام هاوه‌ڵی پۆتین ده‌کات و چرکه ساتێکیش لێی دوور ناکه‌وێته‌وه.
ئه‌و سه‌گه، له نه‌ژادێکی ڕه‌سه‌نه و له دووری ٢٥ مه‌تره‌وه بۆنی مادده‌کانی ته‌قینه‌وه ده‌کات، هه‌روه‌ها بۆنی هه‌ر ژه‌هرێک ده‌کات، هه‌رچه‌نده ئه‌و ژه‌هره بۆنێکی به‌هێز و تیژیشی نه‌بێت.
پوتین له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و گه‌وره‌به‌رپرسانی جیهان، قاوه و چای و هیچ خواردنێک ناخوات و ناخواته‌وه تا سه‌گه‌که‌ی بۆنی نه‌کات، ته‌نانه‌ت له کریملینیش (کۆشی سه‌رۆکایه‌تیی رووسیا) و (سۆچی - شوێنی مانه‌وه‌ی پۆتین له هاویندا)، هه‌ر خواردنێک بخوات و بخواته‌وه، ده‌بێت پێشتر سه‌گه‌که‌ی بۆنی بکات.
رۆژنامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌یش کردووه، که سه‌گه‌که‌ی پۆتین سێ جار پۆتینی له مردن و هه‌وڵی کوشتن رزگار کردووه، یه‌که‌میان کاتێک هێرشی کرده سه‌ر سه‌ربازێکی چیچیانی، که ده‌یویست ته‌قه له پۆتین بکات، قه‌پی لێی گرت و نه‌یهێشت بجووڵێت.
جارێکی تریش له باخچه‌ی سۆچی ئاماژه‌ی به‌وه کرد که بۆنی مادده‌ی ته‌قینه‌وه دێت، شوێنه‌که پشکنرا و پۆتین له‌وێ دوور خرایه‌وه، بینرا که بۆمبێک به په‌تێکی نه‌بینراوه‌وه به‌ستراوه، جارێک له جاره‌کانی تریش بۆنی خواردنێکی کرد و ئاماژه‌ی به‌وه کرد خواردنه‌که سه‌لامه‌ت نییه، پشکنینی بۆ کرا و ده‌رکه‌وت ژه‌هری (لانێت)ـی کوشنده‌ی تێدایه، لێکۆڵینه‌وه کرا و ئه‌و خواردنسازه ئاشکرا کرا که ژه‌هره‌که‌ی تێ کردبوو و له‌سێداره‌یش درا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، پۆتین له سه‌ردانه‌کانیدا له سه‌گه‌که‌ی جیا نابێته‌وه، هه‌شت راهێنه‌ری تایبه‌تمه‌ندی بۆ ته‌رخان کردوون، که رۆژانه گرینگی به چوار لایه‌نی ده‌ده‌ن، یه‌کێک له راهێنه‌ره‌کان مه‌شقی پێ ده‌دات و ئێسته خێرایی سه‌گه‌که‌ی پۆتین به جۆرێکه له ٩ چرکه‌دا ١٠٠ مه‌تر ده‌بڕێت.
جگه له‌و سه‌گه، پۆتین ٦ سه‌گی تری دیاری کردووه که له‌لایه‌ن که‌سانی شاره‌زای سه‌گی پۆلیسی، مه‌شقیان پێ ده‌درێت، به جۆریک له ته‌مه‌نی ٤ مانگی‌دا فێری: "بۆنکردنی ژه‌هر و مادده‌ی هۆشبه‌ر ...." دەکرێن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق