وەزیری تەندروستی و هاوژینەكەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 2 أبريل 2020

وەزیری تەندروستی و هاوژینەكەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون


بەهادین حسن ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین

هەریەك لە وەزیری تەندروستی ئیسرائیل و هاوژینەکەی توشی کۆرۆنا بون

وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائیل رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجامی پشکنینی یەعقوب لیستمان و هاوژینەکەی دەرچوە و دەرکەوتوە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابون لە ئێستادا کراونەتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە و پەیڕەوی رێنماییە تەندروستییەکانی ئەو پەتایە دەکەن.

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل رونیشیکردەوە، دۆخی تەندروستی لیتزمان و هاوژینەکەی جێگیرە و هەمو ئەو کەسانەش کەرەنتین دەکەن کە لە دوو هەفتەی رابردودا بەرکەوتنیتن لەگەڵیاندا هەبوە.

ژمارەتی توشبوانی ڤایررسی کۆرۆنا لەئیسرائیل  گەیشتوەتە زیاتر لە حەوت هەزار توشبو لەگەڵ ۲٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق