هۆزان احمد ـ ناوەندی هەوال ـ نوێ ژین
سەرۆکی فلیپین: هەرکەسێک پێشێلی رێوشوێنەکانی وڵات بکات لەدژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکوژرێت
رۆدریگۆ دۆتێرت، سەرۆکی فلیپین هۆشداری دا، هەرکەسێک ئەو رێوشوێنانە پێشێل بکات کە وڵات دەیگرێتەبەر بۆ سنووردارکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و کێشە و گرفت بۆ دەزگا ئەمنییەکان بنێتەوە دەکوژرێت.
دۆتێرت، لە وتارێکدا کە تەلەڤزیۆنی ئەو وڵاتە گواستییەوە گوتی: "کاری خراپەکردن و رێزنەگرتن لەبەرامبەر ئەوانەی کە لەبواری پزیشکیی کار دەکەن تاوانێکی مەترسیدارە نابێت چاوپۆشی لێبکرێت. رەوشەکە لە وڵات خراپتر دەبێت.
بۆیە من جارێکی تر پێتان دەڵێم و دەبێت گوێ بگرن، فەرمانەکانم بۆ پۆلیس و سوپا ئەوەیە ئەگەر شڵەژان و کاری تێکدەرانە هەبوو و ژیانتان لە مەترسیدایە لەوەی رووبەڕووی دەبنەوە تەقە بکەن و بکوژن".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق