وادەی کۆتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق راگەیەندرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 2 أبريل 2020

وادەی کۆتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق راگەیەندرا


بەهادین حسن ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین

وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند : کە پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی مانگی ٥ـی ئەمساڵ لە وڵاتەکەی لەناو دەچێت.

"جەعفەر عەللاوی"وەزیری تەندروستی عێراق بەپێویستی زانیوە هاووڵاتیان پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستیەکان و قەدەغەی هاتووچۆ بن.

هاوکات ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا : ئەگەر هاووڵاتیان بەڕێژەی ٪۱۰۰ پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە، پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی مانگی ٥ی ئەمساڵ دا لەعێراق کۆتایی دێت و بنبڕ دەبێت.

تا ئێستا ۷۲۸ کەس لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، ۱۰۲ کەس چاک بوونەتەوە و ٥۲ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق