شوان ئەمین ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
ڕۆژنامه‌ی "شینزین ده‌یلی" فه‌رمی هه‌رێمه‌كه رایگه‌یاند:" هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه ئه‌وه ده‌ربخات كه گۆشتی ئاژه‌ڵی كێوی پێكهاته‌ی خۆراكی له ئاژه‌ڵه ماڵیه‌كان و په‌له‌وه‌ر زیاتره، بڕیاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سته و رێكخراو و وچالاكانی مافی ئاژه‌ڵان پێشوازی لێكراوه.
ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر گۆشتی سه‌گ له بازاڕه‌كانی چین خواستێكی زۆری له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێستا خه‌ڵك كه‌متر ڕووی تێده‌كه‌ن".
شایەنی باسە شاری "شینزین" له هه‌رێمی گوانگدۆنگی چین، به یاسا رێگری له‌وه ده‌كات له‌مه‌ودا هاووڵاتیان گۆشتی سه‌گ بخۆن،
ئه‌و ڕێگریه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی به‌شێك له توێژینه‌وه‌كان كه ده‌ریانخستووه په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خواردنی گۆشتی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان هه‌یه".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق