بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی مانگی حوزەیرانی داهاتوو ڤاکسینێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاقیدەکاتەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، "تاتیانا گۆلیکۆڤا" جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیا رایگەیاندووە، لە ئێستادا لە تاقیگەی حکومی ڤیکتۆر لە شاری نۆڤۆسیبیرسک لە سیبریا، ڤاکسینێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشەیپێدەدرێت، حکومەتیش هەموو پێداویستییەکی ئامادەکردووە تا ڤاکسینەکە بە زوویی دروستبکرێت.
وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوودا توێژینەوە سەرەتاییەکان لەبارەی ڤاکسینەکەوە تەواوبێت، لە ٢٩ـی حوزەیرانیشدا تاقیکردنەوە لەسەری دەستپێبکات.
گۆلیکۆڤا باسی لەوەشکرد، ڤاکسینەکە لەسەر ٦٠ کەسی خۆبەخش تاقیدەکرێتەوە و لە ٣٦ تاقیگەی جیاواز لە روسیادا گەشە بە ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت.
تا ئێستا ٣ هەزار و ٥٤٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە روسیا تۆمارکراون، ٣٠ کەسیش لەو وڵاتە بەهۆی نەخۆشیەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆکی روسیاش رایگەیاندووە، زیاتر لە ٢٠ هەزار هاوڵاتی روسی لە دەرەوەی وڵاتدان و چاوەڕوانی دەرفەتی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن، بە وتەی ئەو، چونکە لە وڵاتانی دیکە بە زەحمەت هاوکاری تەندروستیان پێدەگات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق