نرخی نەوت گۆرانکاری بەسەر داهات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 2 أبريل 2020

نرخی نەوت گۆرانکاری بەسەر داهات


بەهادین حسن ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین

"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە قسەیکردووە و دەڵێت، بن سەلمانیش لەگەڵ پووتین قسەیکردووە لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت ، پاش ئەو قسانەی ترەمپ، نرخی نەوت گەیشتە سەرووی ۳۱دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند :"پێشبینی دەکەم و هیوام وایە رۆژانە ۱۰ ملیۆن بەرمیل نەوت کەمبکەنەوە، لەوانەشە زیاتر لەو ژمارەیەش کەمبکەنەوە".

قسەکانی ترەمپ زۆر بە خێرایی کاریگەریی کردەسەر بازاڕی نەوت و بە رێژەی لە ٪۳۰ بەرزبووە، ئێستا هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ۳۱ دۆلار و ۱۰ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساس گەیشتە ۲٥ دۆلار و ۳۲ سەنت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق