ساکار فارس -ناوەندی ھەوال -نوێ ژین
تۆژينه‌وه‌يه‌كى نوێ گه‌يشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه زێده‌ڕۆييكردن له خواردنى خوێ سيسته‌مى به‌رگرى جه‌سته لاواز ده‌كات و ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى جه‌سته نه‌توانێ به‌ره‌نگارى هه‌وكردنه به‌كتریاییەكان ببێته‌وه.
توێژه‌ران له نه‌خۆشخانه‌ى زانكۆى "بۆن" له ئه‌ڵمانيا سيسته‌مێكى خۆراكييان بۆ مشكه‌كانى تاقيگه ته‌رخان كرد كه رێژه‌ى خوێ تێيدا به‌رز بوو، له ئه‌نجامى تاقيكردنه‌وه‌كانياندا بۆيان ده‌ركه‌وت ئه‌و مشكانه تووشى هه‌وكردنى به‌كتریایی دژوار بوون، پاشان ٦ گرامى سه‌ربار خوێيان دا به ژماره‌يه‌ك مرۆڤى خۆبه‌خش له‌ڕێگه‌ى پێدانى دوو ژه‌م له خواردنه خێراكان (فاست فوود)، بۆيان ده‌ركه‌وت ئه‌وانيش كێشه‌ى لاوازى سيسته‌مى به‌رگرى جه‌سته‌يان بۆ دروست بووه.
كريستيان كۆرتس له زانكۆى "بۆن" گوتى: "تۆژينه‌وه نوێيه‌كه‌يان ده‌يسه‌لمێنێ، زێده‌ڕۆيى له خواردنى خوێ به‌شێكى گرنگى كۆئه‌ندامى به‌رگرى لاواز ده‌كات".
جێى ئاماژه‌يه، به‌پێى راسپارده‌ى رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانيى نابێ كه‌سانى پێگه‌يشتوو رۆژانه زياتر له كه‌وچكێكى بچووك يان ٥ گرام خوێ زياتر بخۆن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق