بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ قوتابیان بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەگەر کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگا بدات، هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە کە لە ٢ـی٥ـی٢٠٢٠ ناوەندەکانی خوێندن بکەینەوە.
لە پەیامەکەیدا هەروەها هاتووە لە١٢ـی٥ـی٢٠٢٠ تا ٢١ـی٥ـی٢٠٢٠ تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی١٢ـی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانیەوە، ئەنجام دەدرێت.
لە راگەیاندراوی وەزارەتی پەروەردا ھاتووە:
مامۆستایانی بەڕێز ، قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز ، خانەوادە بەڕێزەکانیان ، ئەم کاتەتان باش :
پاش ئەوەی لەچوارچێوەی سیاسەتی خۆپارێزیی لەڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجومەنی وەزیران لەپێناو سەلامەتیتان بڕیاری پشووی ناوەندەکانی خوێندنی سەربەوەزارەتی پەروەردەی دا ، بە پێویستی دەزانین لەڕێگای ئەم پەیامەوە جەخت بکەینەوە لە :
۱ـ ئەنجومەنی وەزیران ،بەسەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی رێزدار قوباد تاڵەبانی و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران پاش تاوتوێکردنی پلانەکانی وەزارەتمان بریار دراوە کە قوتابیان دڵنیابن لەوەی ساڵی خوێندنیان نافەوتێت .
۲ـ ئەگەر کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگا بدات، هەمووهەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە کە لە ۲ ـی٥ ناوەندەکانی خوێندن بکەینەوە بۆ ئەم مەبەستەش لەوحاڵەتەدا پلان وخشتەکانمان بەم جۆرە دەبێت :
ـ لە ۱۲ ـی ٥ ـی ۲۰۲۰ تا ۲۱ ـی ٥ ـی ۲۰۲۰ ، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی ۱۲ ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانیەوە، ئەنجام دەدرێت .
ـ تەنها بۆ ئەم ساڵی خوێندن تاقیکردنەوەی نیشتیمانی قۆناغی ۹ ـی بنەڕەتی ئەنجام نادرێت و لەگەڵ پۆلە ناکۆتاکان تاقیکردنەوە دەکەن. بەڵام بەگوێرەی ڕێنمایی و پێویستە بۆردی نمرەی قوتابیان بگەڕێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی وەزارەت.
ـ تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان ، بە قۆناغی ۹ ـی بنەڕەتیشەوە ، هەروەها پەیمانگاکان و خوێندنی ئیسلامی ، لە ۱ ـی ٦ ـی ۲۰۲۰ دەستپێدەکات تا ۱۰ ـی ٦ـی ۲۰۲۰ .
ـ تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی ئەزموونە گشتیەکان( وەزاری ) بۆ قۆناغی ۱۲ ـی ئامادەیی ، بەهەموو بەشەکانییەوە ، لە ۲٨ ـی ٦ـی ۲۰۲۰ تا ۲۳ ـی ۷ ـی ۲۰۲۰ئەنجام دەدرێت ، بەشێوازێک کە لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت .
ـ تاقیکردنەوەی خولی دووەمی قۆناغی ۱۲ ـی ئامادەیی ، بەهەموو بەشەکانیەوە لە ۱٦ ـی ٨ ـی ۲۰۲۰ تا ۲٤ ـی ٨ ـی ۲۰۲۰ ئەنجام دەدرێت.
۳ـ بۆ هەموو قۆناغەکان تاقیکردنەوەکان تەنها لەو بابەتانە ئەنجام دەدرێت کە خوێندراون یان دەخوێندرێن لەناو قوتابخانە ، واتە هیچ بابەتێک بۆ تاقیکردنەوە داخڵ نابێت ئەگەر قوتابیان نەیانخوێندبێت.
٤ـ وەزارەتی پەروەردە ، پاش رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ، خوێندنی ئەلیکترۆنی وەک پاڵپشتیکار و هاوکار و نا ئیلزامی لە ناوەڕاستی مانگی چوار بۆ قوتابیان فەراهەم دەکات بۆ ئەوەی دانەبڕێن لە خوێندن ، هەموو قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان دەتوانن بە سستمی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ی تایبەت بەخۆیان ، بەهەمان شێوەی قوتابخانە حکومیەکان ئەو جۆرە لە خوێندن فەراهەم بکەن ، وە هەر قوتابخانەیەکی ناحکومی کە بە سستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنێت ، بە کوردی ، ئینگلیزی ، عەرەبی ، دەتوانێت سوود لە پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەزارەت وەربگرێت .
٥ـ مامۆستایانی وانەبێژیی قوتابخانەحکومیەکان کەبەهۆی پشووی خۆپارێزیی ناوەندەکانی خوێندن لە وانە وتنەوە دابڕاون ، لەبەرچاو دەگیرێن و شایستە داراییەکانیان بەردەوام دەبێت.
٦ـ پویستە ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی ، لەم دۆخەدا پابەندبن بە گرێبەستەکانیان لەگەڵ مامۆستایانیان و شایستە داراییەکانیان وەک لە گرێبەستەکانیان هاتووە بۆیان خەرج بکەن.
۷ـ ئەو پلان و خشتەیەی کە ئاماژەی پێدراوە لەخاڵی ۲ ـی ئەم بڵاوکراوەیە ، بۆ حاڵەتێکە ئەگەر توانرا لە و کاتەدا دەوامی ناوەندەکانی خوێندن بکرێتەوە ، بۆ هەر ئەگەرێکی دیکە ، وەزارەتی پەروەردە پلانی ئامادەکراوی بۆ ئەنجومەنی وەزیران خستۆتە روو ، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردەر دەبێت لەو بارەیەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق