ئاکار کاروان - زانیاری - نوێ ژین
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە کاریگەری لەسەر ئابووری زۆرێك لە وڵاتەکان درووست کردووە،کۆمپانیای ئەپڵ لەم مانگەدا هەرزانترین مۆبایلی ئەپڵ دەخاتە بازاڕەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی،کۆمپانیای ئەپڵ ۱٥ـی نیسانی ۲۰۲۰ بەرهەمە نوێیەکەی بەناوی"ئایفۆن ۹"ڕادەگەیەنێت و ڕۆژی ۲۲ـی هەمان مانگیش دەخرێتە بازاڕەکانەوە.
مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەپڵ نرخی ٥۰۰ دۆلاری ئەمریکییە،بەم نرخەش ئایفۆنەکە دەبێتە هەرزانترین مۆبایلی کۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی ۲۰۱٦ەوە.
ئایفۆنە نوێیەکە قەبارەی ٤.۷ ئینج دەبێت و بەم قەبارەیەش بچوکتر دەبێت لە مۆدێلەکانی ئەم دواییەی ئایفۆن و تایبەتمەندی ناسینەوەی پەنجەمۆری دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق